نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ وەزیر و وه‌رزشکاری ناسراوی عێراق کۆبوەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ وەزیر و وه‌رزشکاری ناسراوی عێراق کۆبوەوە
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ عه‌دنان ده‌رجال، وه‌رزشکاری ناسراوی عێراق کۆبوەوە و لەبارەی دۆخی وه‌رزش و لاوان و چالاکییه وه‌رزشییه‌کانیان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد.
بەپێی راگەێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له وه‌زیری وه‌رزش و لاوان و وه‌رزشکاری ناسراوی عێراق عه‌دنان ده‌رجال کرد.
له دیدارێکدا دۆخی وه‌رزش و لاوان و چالاکییه وه‌رزشییه‌کانیان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ کرا و تیشکیان خسته سه‌ر پێویستییه‌کانی بواری وه‌رزش و گرینگی قۆستنه‌وه‌ی ووزه‌ی لاوان بۆ بره‌ودان به تواناکانیان و به‌شداریپێکردنی کارایان له بۆنیاتنانه‌وه‌ی ووڵاتدا.
هه‌دوولا جه‌ختیان له گرینگی و پێویستی هه‌بونی روانگه و ستراتیژێکی نیشتمانی بۆ بره‌ودان به بواری وه‌رزش و لاوان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری هه‌ردوو بواری وه‌رزش و لاوانیان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان به پێویست زانی.
دیارترین کێشه و گرفته‌کانی به‌رده‌م وه‌رزش و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنیان، پێویستی دابینکردنی ده‌رفه‌تی کار بۆ لاوان و به‌کارخستنیان له پرۆسه‌ی بۆنیاتنانه‌وه‌ی ووڵاتدا و داهاتووی وه‌زرش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە