نێچیرڤان بارزانی سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى و یه‌كگرتووى ئیسلامى ده‌كات
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى و یه‌كگرتووى ئیسلامى ده‌كات
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/5/3 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر به یاوه‌ری جێگرانى سه‌رۆك، سه‌ردانى هه‌ر یه‌ك له كۆمه‌ڵى دادگه‌ری كوردستان و یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستان كرد.
له دوو دیدارى جیاوازەدا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له مامۆستا عه‌لى باپیر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى دادگه‌ری كوردستان و مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین موحه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشتی یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستان و به‌رپرسانى هه‌ردوولا، بارودۆخ و پرۆسه‌ى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان، پرسى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و چه‌ند پرسێكى دیكه تاوتوێ كران.
له هه‌ردوو دیداره‌كه‌دا جه‌خت له گرینگی به‌رده‌وامی كارى پێكه‌وه‌یى و هه‌وڵدانى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى لایه‌ن و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو یه‌كڕیزى و ته‌باییدا كرایه‌وه و ڕۆڵى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان وه‌ك چه‌ترى كۆكهرهوهى هه‌مووان له‌مباره‌یه‌وه به به‌رزى هه‌ڵسه‌نگێنرا.
هه‌مووان هاوڕا بوون كه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كانى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و كاركردن بۆ هه‌بوونى چارچێوهیهكى كارى هاوبه‌شى نێوان لایه‌نه‌كان له‌پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستاندا دوور له ناكۆكى و جیاوازییه سیاسییه‌كان، ئه‌ركى هه‌مووانه.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە