نێچیرڤان بارزانی سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ واژوو ده‌كات
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ واژوو ده‌كات
پاشنیوه‌ڕ‌ۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/6/2 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌نگین قاسم موحه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ خاتوو موونا یوخه‌نا یاقۆ ئیمزا كرد كه وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت. به‌ڕێزیان هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ ئه‌ركەکانی مونا یووخەنا دووپات كرده‌وه و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
پاشان له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له‌به‌رده‌م سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریدا سوێندى یاسایى خوارد.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە