نێچیرڤان بارزانی سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان له نامه‌یه‌كدا سوپاسی سەرۆکی ئێکوادۆر دەکات
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان له نامه‌یه‌كدا سوپاسی سەرۆکی ئێکوادۆر دەکات
نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕایگەیاند ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نامەیەکی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان ڕادەستی باڵیۆزی ئیکوادۆر کردووە بۆ ئەوەی بگاتە دەستی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە.
د. دلاوه‌ر ئاژگه‌یى، نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕایگەیاند: "بە مەبەستی ڕادەستکردنی نامەی تایبەتی، نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ لێنین مۆرێنینۆ، سەرۆکی کۆماری ئێکوادۆر، سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری ئێکوادۆر لە یەکێتی ئەورووپامان کرد و، لەلایەن ئیزابێل ئالبۆرنۆز پێشوازیمان لێ کرا و، نامه‌كه‌مان پێشكه‌شیان كرد."
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش، دلاوه‌ر ئاژگه‌یى گوتى: "نێچیروان بارزانی، لە نامەکەیدا سوپاسی حکومەت و، گەلی ئێکوادۆر دەکات بۆ ڕۆڵی بەرچاویان لە دەنگدان بە بڕیاری ٦٨٨ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دامەزراندنی نواى ئارام و، ناوچه‌ى نه‌فڕین لە ساڵی ١٩٩١".
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌شڵێت: " هەر لە میانەی دیدارەکەدا پەرتۆکێکمان لەسەر کوردستان پێشکەش بە خاتوو ئالبۆرنۆز کرد."
ئاژگه‌یى زیاتر ووتى: "لە چەند ڕۆژی ڕابردووش نامەی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان‌مان گەیاندە سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا و پۆرتوگال."
جێگەی ئاماژەپێدانە کە ووڵاتانی بەلجیکا و ئێکوادۆر و پۆرتوگال هاوشان لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگیان بە بڕیاری ٦٨٨ی پێشنیارکراوی فەڕه‌نسا بۆ پاراستنی هەرێمی کورستان دا.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە