نێچیرڤان بارزانی سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

پەیامی کورد      ...    نێچیرڤان بارزانی سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

ئیواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/5/3  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر پێشوازى له‌ موحه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و پێشبینییه‌كان بۆ نه‌خشه‌ى سیاسی داهاتووى ووڵات، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانى داعش و جمووجووڵه‌كانى، هاریكارى و هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه‌كان له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریدا، دۆخى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر پێویستى و گرنگیى كارى پێكه‌وه‌یى و نیشتمانیى هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى ووڵات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كان و تێپه‌ڕاندنى كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان و پاراستنى یه‌كڕیزى و ته‌بایى له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى وڵاتدا، هه‌روه‌ها هیوایان خواست ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانییه‌كانى هاووڵاتیان بێت له‌ سه‌قامگیرى، خزمه‌تگوزارى و ژیان و داهاتوویه‌كى باشتر.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە