نێچیرڤان بارزانی سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له مامۆستا عه‌لى باپیر و كۆمه‌ڵى دادگه‌ری ده‌كات
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له مامۆستا عه‌لى باپیر و كۆمه‌ڵى دادگه‌ری ده‌كات
به‌بۆنه‌ی كۆتاهاتنی كاره‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌میان و هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی عه‌لی باپیر كرد.
به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى كاره‌كانى كۆنگره‌ى چواره‌میان و هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ری كوردستان، به گه‌رمى پیرۆزبایى له به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر و سه‌ركردایه‌تیى تازه و كادیران و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى كۆمه‌ڵ ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنیان له كار و ئه‌ركه‌كانیاندا بۆ ده‌خوازم.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه جه‌خت له گرینگى و پێویستی ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر و كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی كوردستانیش وه‌ك هێزێكى سیاسیى دیار، ده‌توانن ڕۆڵى به‌رچاویان له‌مباره‌یه‌وه هه‌بێت و هه‌موومان پێكه‌وه بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییاتی ئەم قۆناغە ھەستیارە و پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان و تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌یرانه‌كان، ته‌با و هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/2/20
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە