نێچیرڤان بارزانی سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى مۆريتانيا دەکات

پەیامی کورد      ...    نێچیرڤان بارزانی سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى مۆريتانيا دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/5/26 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ سيداتى وەلەد ئه‌لشێخ وەلەد ئه‌حمه‌د عەيشه‌ باڵيۆزى مۆريتانيا له‌ عێراق كرد كه‌ به‌ مه‌به‌ستى ماڵئاوايى به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركييه‌وه‌ هاتبووه‌ سه‌ردانى به‌ڕێزيان.

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێزيان له‌ ئه‌ركى تازه‌يدا خواست و سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ مۆريتانيا كرد.

لاى خۆيه‌وه‌ باڵيۆزى مۆريتانيا له‌ عێراق سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى خواست په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ مۆريتانيا به‌ره‌وپێش بچن.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە