نێچیرڤان بارزانی سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسوولى سەعوودیه كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسوولى سەعوودیه كرد
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/1/2 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له موحه‌مه‌د بن سلێمان ئه‌لعه‌سیرى، كونسوولى گشتی تازه‌ى شانشینى عه‌ره‌بستانى سەعوودیه له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوولى گشتی تازه‌ى ووڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌رك و كاره‌كانى نیشان دا، هه‌روه‌ها سوپاسى ستافی كونسوولخانه‌ی سەعوودیه كرد بۆ ئه‌رك و خزمه‌تى له هه‌رێمى كوردستان و هیوای به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستانی له‌گه‌ڵ سەعوودیه خواست.
لاى خۆه‌یه‌وه كونسوولى گشتی تازه‌ى سەعوودیه، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته گه‌ر بۆ بره‌ودانى زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عه‌ره‌بستانى سەعوودیه و فراوانكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاریكاری نێوان هه‌ردوولا.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، په‌یویه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتانى دراوسێ، ده‌رفه‌ته‌كانى كار و سه‌رمایه‌گوزاری بیانى له هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە