نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتنامه‌یه‌كى له شێخ محه‌مه‌د بن زایده‌وه پێده‌گات
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتنامه‌یه‌كى له شێخ محه‌مه‌د بن زایده‌وه پێده‌گات
به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3/5/2021به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لزاری، كونسولى گشتی میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی (ئیمارات) كرد.
له دیدارێكدا كونسوڵی گشتی ئیمارات سڵاو و ڕێزی به‌ڕێزان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و جێنشینی ئه‌بو زه‌بی به سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاند و بانگهێشتنامه‌یه‌كى شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان، بۆ سه‌ردانى ئیمارات، ڕاده‌ستی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد كه تیایدا خواستى ئیماراتى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سڵاو و ڕێزی خۆی بۆ سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان گه‌یاند و سوپاس و خۆشحاڵیی خۆیانى به بانگهێشته‌كه‌یان ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند له كاتێكی گونجاو‌دا بۆ هه‌ردوولا سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی و حكوومه‌ت و گه‌لی ئیمارات به‌رز نرخاند.
تاوتوێكردنی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق به‌گشتی، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات و گرینگی زیاتر په‌ره‌پێدانیان له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە