نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دۆخی عیراق لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا تاوتوێ دەكات

پەیامی کورد     ...    نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دۆخی عیراق لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا تاوتوێ دەكات

دەربارەی ئەو ناكۆكییانەی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی عیراقدا هاتووەتە ئاراوە، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك نابێتە بەشێك لە كێشەكان، بەڵكوو دەبێتە هاوبەشی چارەسەر و لە پشتگیری بۆ سەركەوتنی پرۆسەی سیاسی لە ووڵات، بەردەوام دەبێت.

ئەم ووتانەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانەی دیداریدا لەگەڵ مایك برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق هاتن كە ئەمڕۆ 2012/11/28 لە هەولێر بەڕێوە چوو.

لە دیدارەكەدا هەروەها برەودان بە پەیوەندییەكانی بەریتانیا لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا، هەڕەشەكانی تیرۆر و بەرەنگاربوونەی داعش، گرینگی پتەوكردنی میكانیزمی هاریكاری هاوبەش و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق و پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، تاوتوێ كران.

هەردوولا جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان و بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش كردەوە و هاوڕا بوون كە پێویستە لایەنە عیراقییەكان بگەنە ڕێككەوتن و حكوومەتێكی عیراقی دابمەزرێت كە بتوانێت سەقامگیریی سیاسی بپارێزێت و داواكاریی هاووڵاتیان لە ئارامی و سەقامگیری و ژیانێكی باشتر و خزمەتگوزاری، ڕەچاو بكات.

هەوڵ و هەنگاوەكانی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەگە و ڕێكخستنەوەی پێشمەرگە، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو. تیایدا جەخت لە بەردەوامی بەردواداچوون و پشتگیری بەریتانیا بۆ پرۆسەكە و سەركەوتنی كرایەوە.

تاوتوێكردنی دۆخ و پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە