نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە
بەڕێزان لە مەڵبەندی گشتی یەكیتی نووسەرانی كورد
بە بۆنەی پەنجا و دووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكیتی نووسەرانی كوردهوه، بە گەرمی پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و یەكەیەكەی ئەندامانی یەكێتییەكەتان و هەموو نووسەران و ئەدیبانی کوردستان دەكەم.
لەم یادە شكۆدارەدا، بە ڕێزەوە لە خەباتی زیاتر لە نیو سەدەی یەكێتییە سەنگین و تێكۆشەرەكەتان دەڕوانین. ئەو ڕێكخراوە پڕ بەرهەم و بەخششەی كە خزمەتێكی بەرچاو و بەردەوام و بێ دابڕانی بە ئەدەب و زمان و كولتووری كوردی كردووە، لە مەیدانی خەباتیشدا نموونەی چاونەترسی و سەمبولی بەرەنگاربوونەوەی ستەم و سەرکوتکاری و هەمیشە لە سەنگەری گەل و نەتەوەكەیدا بووە.
بۆ ئێستا و داهاتووش چاومان له یهكتی نووسهرانى كورد و تهواوى نووسهران و ئهدیبانى كوردستانه كه ڕۆڵى كاراى خۆیان له برهودان به گیانى وابهستهیى به نیشتمانهوه، مرۆڤسازى، ئازادى و پاراستنى مۆرك و ناسنامه و كولتوورى كورد و كوردستاندا بگێڕن، ئێمهش به ههموو شێوهیهك هاوكار و پشتیوانیان دهبین.
لەم بۆنەدا، یادی زیندووی ئەو نووسەرە شەھیدانە بەبیر دههێنێنەوە كە لە سەنگەری خەبات و داكۆكی لە ئازادی و مافەكانی گەلدا، سەری بەرزی قەڵەمەكانیان نەوی نەكرد و بە هەڵوێستەوە گیانی پاکیان بەخشی. سڵاو و ڕێز بۆ خانەوادە سەربەرزەکانیان. سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم ئەو نووسەرانەی تەمەنیان بۆ خزمەتی وشەی كوردی و پێشکەوتنی كولتوور و فەرهەنگی گەلی کوردستان تەرخان كرد.
ئەم یادە لە ھەموو نووسەران و ئەدیبانی کوردستان پیرۆز بێت. ھیوای گەشە و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم، ھەر شاد و سەرفراز بن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2022/2/10
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە