نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى سەعوودیە کرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى سەعوودیە کرد
نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/9/12 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە عەبدۆلعەزیز ئەلشمەرى، باڵیۆزى شانشینى عەرەبستانى سەعوودیە لە عیراق کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا باڵیۆزى سەعوودیە سڵاوى خاوەنشکۆ شا سەلمان شاى عەرەبستانى سەعوودیە و میر موحەمەد بن سەلمان جێنشینى سەعوودیەى بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى گەیاند، هەروەها برەودان بە پەیوەندییەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ عەرەبستانى سەعوودیە، دۆخى عیراق و ناوچەکە بەگشتى، شەڕى دژى تیرۆر و مەترسییەکانى داعش و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەشیان تاوتوێ کرد.
باڵیۆزى سەعوودیە پشتگیری ووڵاتەکەى بۆ سەقامگیری عیراق و ناوچەکە بەگشتى دەربڕى و هەردوولا جەختیان لە گرنگیى بوونى ڕوانگەیەکى هاوبەش و تێگەیشتن بۆ چۆنیەتی چارەسەرکردنى کێشەکان و پاراستنى سەقامگیرى لە ناوچەکەدا، کردەوە.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە