نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراقی له ئه‌بوو زه‌بی کرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراقی له ئه‌بوو زه‌بی کرد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٠٢١/٦/١٢ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له میانەی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئیمارات، سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراقی له ئه‌بەو زه‌بی کرد.
له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ مزه‌فه‌ر ئه‌لجبووری، باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانه، په‌یوه‌ندییه‌کانی عیراق و ئیمارات و دۆخ و کاروباره‌کانی ڕه‌وه‌ندی عیراقیان له ئیمارات تاوتوێ کرد و جه‌ختیان له گرینگی په‌ره‌پێدانی بواره‌کانی هاوبه‌شی و هاریکاری نێوان هه‌ردوو ووڵات کرده‌وه.
سه‌رۆک نێچیرڤان ده‌ستخۆشی له باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانه کرد بۆ کار و هه‌وڵه‌کانیان له‌پێناو بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌کان و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن.
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی عیراق و ستافی باڵیۆخانه، خۆشحاڵی خۆیان به سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ باڵیۆزخانه، ده‌ربڕی.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە