نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان کۆبوونه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان کۆبوونه‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/٤/٢٧ نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له خاتوو ڕیواز فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان کرد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخی هه‌رێمی کوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی و پێویستی یه‌کڕیزی و ته‌بایی بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌ختی و قه‌یرانه‌کان تاوتوێ کرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگی هاریکاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌رۆکایه‌تییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کرایه‌وه.
دۆخی عێراق به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە