نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕی ١ میلیار دینار بۆ زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی دوێنێی هەولێر تەرخان دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دەزگای ڕوانگەوە هاوکاری زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی ئەمڕۆی هەولێر دەکات و بڕێک پارە بۆ زیان لێکەوتووان تەرخان دەکات.
دەزگای ڕوانگە ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: هاوکارییەکان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی دابینکراوە و لە ڕێگەی دەزگای ڕوانگە دابەش دەکرێت، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەبێت.
هەروەها ئەوەش هاتووە هاوکارییەکە بریتییە لە تەرخانکردنی بڕی ١ میلیار دیناری عێراقی، ئەو بڕە پارەیە تایبەت دەکرێت بۆ ٣ پێداویستی. کە بریتین لە:-
- تەرخانکردنی کەلوپەل و پێداویستیی ناوماڵ
- دابینکردنی ٣ ژەمی خواردن بۆ گشت ئەو خێزانە زیانبەرکەوتووانە
-هاوکاریکردنی خێرا لە پاککردنەوە و ڕێکخستنەوەی خانوو و باڵەخانە و شەقامە زیانبەرکەوتووەکان کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە
لە ڕاگەێندراوەکەی دەزگای ڕوانگە ئاماژە بەوەش دەکات کە هاوکارییەکان لەبەرەبەیانی شەممە دەست پێ دەکات و تا کاتی جێگیربوونەوەی خانەوادەکان بەردەوام دەبن.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە