نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان : بە تووندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئۆردن دەکەم

پەیامی کورد   ...  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان : بە تووندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئۆردن دەکەم

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئۆردن دەکات کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازی ووڵاتەکە.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، 29ـی کانوونی دووەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی ئۆردن دەکەم و سەرەخۆشی لە خێزانی سەربازە کوژراوەکان دەکەم." 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، "لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ گەلی ئەمریکا دەوەستینەوە. هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەکەین." 


ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە