نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی باڵیۆزخانەی عێراق ی لە فەڕەنسا کرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی باڵیۆزخانەی عێراق ی لە فەڕەنسا کرد .
باڵیۆزی عێراق لە پاریس لە دیداری خۆیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەر هیوای عێراق بۆ فەراهەم کردنی هاوپەیمانی و شەراکەتێکی ستراتیژیک لەگەڵ فەڕەنسا جەختی کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بەیاننامەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە باڵیۆزخانەی عێڕاق لە پاریس ئامادەبوو و لەگەڵ " کازم نزار الرکابی " باڵیۆزی عێراق لە فەڕەنسا دیدار و ووتووێژیان ئەنجام دا .
باڵیۆزی عێراق لە فەرەنسا ش لەم دیدارەدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربارەی گرینگی پەیوەندی عێراق و فەڕەنسا و پاڵپشتی ئەم ووڵاتە لە عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا گفتوگۆی کرد و جەختی کردەوە عێراق هیوای بە فەراهەم کردنی شەراکەت و هاوپەیمانییەکی ستراتیژی لەگەڵ فەڕەنسا هەیە .
سەرۆکی هەرێمی کوردستان یش جەختی کردەوە کە بەرپرسانی فەڕەنسا جەختیان کردووەتەوە بە گرینگیدان بەە ئامراز و سەرچاوەگەلی مرۆیی لە عێراق ، ئامادەی پاڵپشتی لەم ووڵاتەیە لە هەموو ئاست و بوارەکاندا .
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی یشدا لەگەڵ فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەکە دیداری کرد و لە ووتووێژێکدا لەگەڵیان لە گرینگی هەوڵدان بۆ بردنە سەرەوەی پێگەی دیپلۆماسی عێراق و بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ فەڕەنسا قسەی کرد
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە