نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی تورکیا کۆبوونەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی تورکیا کۆبوونەوە
له میانەی به‌شداریکردنیان له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئانتالیادا، ئه‌مشه‌و هه‌ینی ٢٠٢٤/٣/١ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆککۆماری تورکیا، کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌رباره‌ی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان و هاوکاری هاوبه‌شی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و ئابووریدا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا باسیان له ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌که و پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له غه‌ززه کرد، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرینگی هه‌وڵ و هاریکاریی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی کێشه‌کان به گفتوگۆ و ده‌رفه‌ت و ڕێگه دیپلۆماسییه‌کان کرده‌وه.
مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
ئەم بابەتە 11616 جار خوێندراوەتەوە