نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، پێشوازى له پارێزگارى به‌سڕا دەکات
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، پێشوازى له پارێزگارى به‌سڕا دەکات
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له پارێزگارى به‌سرا كرد نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/6/1 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری به‌سڕا كرد.
له دیدارێكدا که ئاراس حه‌بیب که‌ریم ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده بوو، دۆخى به‌سڕا و پارێزگاكانى باشوورى عێراق به‌گشتى له‌ڕووى پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنان و خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر گرینگی زه‌مینه‌سازى و پێدانى ده‌رفه‌تى زیاترى كار و وه‌به‌رهێنان به كه‌رتى تایبه‌تى ناوخۆیى و بیانى.
له‌مباره‌یه‌وه نموونه‌ى سه‌ركه‌وتووى كه‌رتى تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ڕۆڵه به‌رچاوه‌ى له ئه‌نجامدانى كار و پرۆژه‌كانى ژێرخان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌گێڕێت، خرایه به‌ر باس و هه‌ردوولا هاوڕا بوون که عێراق پێویستی به یاسایه‌کی هانده‌ر و دۆستانه‌ی وه‌به‌رهێنان و ڕێکخستنی سیستەمی بانکداری هه‌یه.
پارێزگارى به‌سرا، وێڕاى ده‌ستخۆشى و سه‌رسامى به ئاستى ئاوه‌دانى و بۆنیاتنان و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له گرینگی سوودوه‌رگرتنى به‌سرا و پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق له پێشكه‌وتنه‌كان و ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هاریكاری نێوان پارێزگانى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى به‌سراى به پێویست زانى.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە