نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی تووند بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی تووند بڵاو دەکاتەوە
زۆر به تووندى سه‌ركۆنه‌ى تاوانى بۆمب بارانكردنى ئه‌مڕۆى سنوورى زاخۆ ده‌كه‌ین كه بووه هۆى گیان له‌ده‌ستدانى ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى و گه‌شتیارى سڤیلى ناوچه جیاكانى عیراق و برینداربوونى ژماره‌یه‌كى دیكه‌یان.
دووباره‌بوونه‌وه‌ى بۆمبباران و به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادانى سوپاى توركیا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه له سنووره‌كان، به ته‌واوى ڕه‌تكراوه و قبووڵنه‌كراوه و ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمى كوردستان و سنوورى نێوده‌وڵه‌تیى عیراقى شێواندووه، هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆى چۆڵكردنى سه‌تان گوند و دێهاتى ناوچه‌كه.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی قووڵمان ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى قوربانییان ده‌كه‌ین و هاوده‌رد و هاوخه‌میانین، هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین. نه‌خۆشخانه و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو یارمه‌تى و خزمه‌تگوزارییه‌كى پێویست پێشكه‌ش به بریندار و به‌ركه‌وتووان ده‌كه‌ن.
سوپاى توركیا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه ده‌بێ شه‌ڕ و پێكدادان ڕابگرن و چیتر نه‌بنه هۆكارى كوشتن و وێرانكارى له ناوچه سنوورییه‌كان و شه‌ڕ و به‌ڵاى خۆیان له یه‌خه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه. حكوومه‌تى فیدراڵی عیراقیش ده‌بێ هه‌موو ڕێكارێكى پێویست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه و له خاكى عیراقه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشى وڵاتانى دراوسێ نه‌كرێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/7/20
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە