نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له یه‌كیتی نووسه‌ران ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
له یادى په‌نجا و چوار ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كیتی نووسه‌رانى كورددا، به گه‌رمى پیرۆزبایى له نووسه‌رانى كورد ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم. به ڕێز و پێزانینه‌وه له ڕۆڵ و خزمه‌تى پیرۆزیان بۆ بره‌ودان به زمان و وێژه‌ى كوردى ده‌ڕوانم.
نووسه‌رانى دڵسۆزى كورد هه‌میشه بۆ هۆشیارى و پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانیى كورد و كوردستان و بونیاتنانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى مه‌ده‌نى، ڕه‌نج و خزمه‌تێكى زۆریان كردووه و هه‌وڵى به‌رده‌وامیان بۆ چه‌سپاندنى به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى داوه.
سڵاو له گیان و یادى ئه‌و كه‌ڵه نووسه‌رانه‌ى به خزمه‌ت و به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌میشه له بیرى ئێمه‌دا ده‌مێننه‌وه و به ڕێزه‌وه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە