نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد    ...   نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ڕادەگەێنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و داوا دەکات ببێتە هاندەری تەبایی لەپێناو ئاشتی و نیشتمان دا.  

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان: 

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایی هاتنه‌وه‌ى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان ده‌كات

به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى و له‌ دڵه‌وه‌ پیرۆزبایى له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م، هیوادارم سه‌قامگیرى و ئاسووده‌یى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و بۆ هه‌مووان ببێته‌ مایه‌ى خێر و خۆشى و دڵئارامى.

با هاتنه‌وه‌ى ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ و وانه‌ و چه‌مك و واتاكانى، ده‌رفه‌ت و هانده‌رى هه‌موو لایه‌كمان بن بۆ بره‌ودان به‌ ته‌بایى و لێبورده‌یى و كاركردنى پێكه‌وه‌یى له‌پێناو خێر و چاكه‌ و به‌ها باڵاكانى مرۆڤ و ئاشتى و نیشتماندا. 

خواى مه‌زن گه‌ل و وڵاتمان بپارێزێت و ڕۆژوو و خواپه‌رستیى هه‌مووان قبووڵ بكات.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان


ئەم بابەتە 11376 جار خوێندراوەتەوە