نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرینگ سەبارەت بە ١١ی ئازاە بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...   نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرینگ سەبارەت بە ١١ی ئازاە بڵاو دەکاتەوە

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٥٢ساڵ بەسەر رێکەوتنی ١١ی ئازار، نێچیرڤان بارزانی راگەێندراوێک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەێنێت، ده‌بێت هه‌موومان له‌ عێراق په‌ند له‌و وانه‌یه‌ وه‌ربگرین و به‌ پاراستنى فیدرالیزم و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى عیراق، ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان دابین بكه‌ین.

ئەمڕۆ هەینی بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٥٢ ساڵ بەسەر رێکەوتنی ١١ی ئازار، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ڕێكه‌وتنى ١١ی ئازار گرینگترین ده‌ستكه‌وتى مێژووى نوێى تێكۆشانى ئازادیخوازی گه‌لى كوردستانه‌ كه‌ بوه‌ یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ى یاسایى و دانپێدانان به‌ مافه‌ ڕه‌واكانى. هه‌رچه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عیراق دواتر له‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ په‌شیمان بوه‌وه‌، به‌ڵام بوه‌ هۆى ناساندنى دۆزى گه‌لى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى جیهان و بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌سكه‌و‌ته‌كانى دواترى له‌ ڕاپه‌ڕین و دامه‌زراندنى قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و فیدراڵی هه‌رێمى كوردستان.

هەر لە راگەێندراوەکەدا هاتووە، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عیراق ڕێزى له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ بگرتایه‌، ووڵات و داهاتووى نه‌وه‌كانى له‌ چه‌ندین شه‌ڕ و مه‌ینه‌تى ده‌پاراست و ئێستا عیراق به‌ ته‌واوى ووڵاتێكى دیكه‌ى سه‌قامگیر و ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو ده‌بوو. ئێستاش ده‌بێ هه‌موومان له‌ عێراق په‌ند له‌و وانه‌یه‌ وه‌ربگرین و به‌ پاراستنى فیدراڵیزم و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى عیراق، ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان دابین بكه‌ین.

نێچیرڤان بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، با ئه‌م یاده‌ بكه‌ینه‌ هانده‌رى پێكه‌وه‌یى و ته‌بایى و یه‌كڕیزی گه‌لى كوردستان كه‌ ئه‌وساش سه‌ركه‌وتن و ڕێكه‌وتنى ١١ی ئازارى لێكه‌وته‌وه‌، هه‌ر به‌وه‌ش ده‌توانین مافه‌كان و ئێستا و داهاتووى قه‌واره‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان بپارێزین.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە