نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
یادى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح “سڵاوى خواى لێ بێت” له خوشك و برایانى مه‌سیحى له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ته‌واوى جیهان به گه‌رمى پیرۆز ده‌كه‌م، جه‌ژن و پشوویه‌كى خۆش و ئارامیان بۆ ده‌خوازم. هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه ته‌بایى، ئاشته‌وایى، لێبورده‌یى و یه‌كترقبووڵكردنى زیاتر له عێراق، ناوچه‌كه و جیهان، بۆ ته‌واوى مرۆڤایه‌تى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ له هه‌رێمى كوردستانیش وه‌ك هه‌موو جیهان به‌هۆى په‌تاى كۆڤید_19ـه‌وه، ڕێوڕه‌سمى گه‌وره‌ى جه‌ژن ئه‌نجام نادرێن، به‌ڵام بێگومان یادى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح به شكۆدارییه‌وه له دڵى هه‌موواندا ده‌كرێته‌وه و به‌رز ڕاده‌گیرێت. هیوادارم یاد و جه‌ژنه‌كانى داهاتوومان له كه‌ش و دۆخى باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه.
له‌م یاده پیرۆزه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به لانه‌ى ته‌بایى و فره‌یى و پێكه‌وه‌ژیانى هه‌موو پێكهاته‌كانى و به ماڵ و نیشتمانى خوشك و برایانى مه‌سیحیش ده‌مێنێته‌وه. هه‌موومان پێكه‌وه به ته‌بایى، یه‌كڕیزى، خۆڕ‌اگرى و قوربانیدان، ڕۆژگارى سه‌خت و كێشه و قه‌یرانى زۆرمان به‌ڕێكردووه، به هه‌مان شێوه ئه‌م دۆخه سه‌خته و په‌تا و قهیرانهكانیش تێده‌په‌ڕێنین و داهاتوویه‌كى باشتر چاوه‌ڕێمانه.
هاووڵاتیانی مه‌سیحى دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌ك ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه زیانبهركهوتووهكانیان له شه‌ڕى دژى تیرۆردا ئاوه‌دان بكرێنه‌وه و شوێنه‌وارى شه‌ڕیان به‌سه‌ره‌وه نه‌مێنێت، تا ئاواره‌كانیان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه و ئارامى، ژیان، دڵنیایى و بووژانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌نه‌وه، جارێكى دى ئاواره نه‌بنه‌وه و هه‌موو مافێكیان پارێزراو بێت.
جه‌ژنى له‌دایكبوونى مه‌سیح و ساڵی تازه‌ی زایینی له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2020/12/24
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە