نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لەیادی ٣٤ ساڵەی کیمیاباران کردنی بالیسان و شێخ وەسان و دۆڵی خۆشناوەتی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ئه‌كاوه‌نتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: له یادی ٣٤ ساڵه‌ی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وه‌ساناندا، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نوێنین، به شکۆوه یادیان ده‌که‌ینه‌وه.
دروود بۆ گیانی پاکیان، سڵاو بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین، با یادی شه‌هیدان بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر هانده‌ری ته‌بایی و یه‌کڕیزیمان بێت.
شایه‌نی باسه ئێواره‌ی ڕۆژی ١٦ی نیسانی ١٩٨٧، ڕژێمی به‌عس به ڕقێكی زۆره‌وه هێرشی كرده سه‌ری و شێخ وه‌سانان، بالیسان و كانی به‌ردێی كیمیاباران كرد و ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئه‌و ناوچه‌یه شه‌هید و برینداربوون.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە