نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵڕۆژی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "به شكۆوه یادى ٤٧ ساڵهى شههیدانى قهڵادزێ دهكهینهوه".
ئەمڕۆ شەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی رایگەیاند، "له بۆردوومانى فڕۆكه جهنگییهكانى رژێمى ئهوساى عێراق ١٢٣ هاووڵاتى و فهرمانبهر و قوتابى و مامۆستاى زانكۆ شههید و زیاتر له ٤٠٠ى دیكهش بریندار بوون. سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكیان دهنێرین".
شارۆكەی قەڵادزێ دوای بۆردمانەكەی ساڵی ١٩٧٤ و ڕاپەڕینەكەی ساڵی ١٩٨٢، ماوەی نۆ ساڵ بە وێرانكراوی مایەوە، ئەوەیش بەهۆی دانانی هێڵی سوور لەو ناوچەیە لەلایەن ڕژێمی بەعس، دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ جارێكی تر ئەو شارۆكەیە ئاوەدان كرایەوە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە