نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان یادی شەهیدانی ١ی شووبات بە بەرزی بەسەر دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان یادی شەهیدانی ١ی شووبات بە بەرزی بەسەر دەکاتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی تەقینەوەکانی ١ی شووباتی ساڵی ٢٠٠٤ دا دەڵێت، بە شکۆوە یادی شههیدان دەکەینەوە، با یادی شەهیدانی سەرکردە، ئازیزان و خۆشهویستانمان که خوێنیان تێکهڵ بوو بکهینه ههوێنی یهکڕیزی و پێکهوهیی بۆ بهدیهێنانی ئامانجهکانیان.
ئەمڕۆ دووشەممە 01-02-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا دەڵێت "له یادی شههیدانی ١ی شووباتدا سهری رێز و نهوازش بۆ گیانی پاکیان دادهنوێنین. به شکۆوه یادیان دهکهینهوه. با یادی شههیدانی سهرکرده، ئازیزان و خۆشهویستانمان که خوێنیان تێکهڵ بوو، پێکهوه شههید بوون، بکهینه ههوێنی یهکڕیزی و پێکهوهیی بۆ بهدیهێنانی ئامانجهکانیان."
لە ١ی شووباتی ساڵی ٢٠٠٤ دا کە ئەمڕۆ ١٧ ساڵ بەسەر ئەو رۆژەدا تێدەپەڕێت، دوو خۆکوژ رێوڕەسمی جەژنیان لە لقی دووی پارتی و مەڵبەندی ٣ی یەکێتی کردە ئامانجی دوو تەقینەوەی خوێناوی، ١٠٣ کەس شەهیدبوون و ٢٤٦ کەسی دیکەش برینداربوون. خۆکوژەکان خۆیان خزاندبووە ریزی ئەو خەڵکانەی، کە بۆ جەژنە پیرۆزە روویاندەکردە بارەگاکانی ئەم دوو پارتە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە