نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم پەیامێکی گرینگ بۆ کۆبوونەوە لایەنەکان بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم پەیامێکی گرینگ بۆ کۆبوونەوە لایەنەکان بڵاو دەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پیرۆزبایی نەورۆز پەیامێک بڵاودەکاتەوە و هەموو لایەنە کوردستانییەکان بۆ کۆبوونەویەکی هاوبەش لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە دوای نەورۆز بانگهێشت دەکات.
نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوون، ژيان و گوزه‌رانێكى باشتر بۆ هاووڵاتييان، مسۆگه‌ركردنى مافه ده‌ستورييه‌كانى گه‌لى كوردستان، يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييمان لێ ده‌خوازێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێویستی دەزانێت، "كۆتايى به ململانێ و ناكۆكييه‌كانى لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان بێت كه هه‌رگيز له زيان و لێكترازانى زياتر، هيچى ديكه‌ى بۆ كوردستان لێ به‌دينه‌هاتووه".
نێچیرڤان بانگهێشتی لایەنە سیاسییەکان دەکات بۆ کۆبوونەوە و رایدەگەیێنێت: "با هه‌موومان، با هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان له‌خۆبورده بين، بۆ ئاينده‌يه‌كى باشترى كوردستان پێكه‌وه كار بكه‌ين و ديموكراسى و ئازادى بپارێزين. هه‌ر له‌م پێناوه‌دا دواى جه‌ژن هه‌موو لايه‌نه‌كان بانگهێشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى هاوبه‌ش له سه‌رۆكايه‌تي هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م".
دەقی په‌يامى نه‌ورۆزيى نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
كوردستانييانى خۆشه‌ويست..
جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوان، گه‌لى كورد و ته‌واوى كوردستانييان له ووڵات، له هه‌نده‌ران، له هه‌ر كوێ بن، له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هێزه ئه‌منييه‌كان، به گه‌رمى و له دڵه‌وه پيرۆز ده‌كه‌م، له هه‌موو ئه‌و گه‌ل و ووڵاتانه‌ش پيرۆز بێت كه جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌گێڕن، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
پيرۆزباييى تايبه‌ت، سوپاس و پێزانين بۆ ته‌واوى تيمه پزيشكى و ته‌ندرووستييه‌كان و هه‌موو ئه‌و لايه‌نه په‌يوه‌نديدارانه كه بۆ ساڵى دووهه‌م له به‌ره‌ى پێشه‌وه‌دان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڤيدى نۆزده و گيان و سه‌لامه‌تي هاووڵاتييان ده‌پارێزن. ئه‌وان خزمه‌تێكى گه‌وره ده‌كه‌ن، ده‌ستى ماندوونه‌بوونيان ده‌گوشم.
به ڕێزه‌وه يادى هاوكارانيان ده‌كه‌ينه‌وه كه له‌م پێناوه‌دا گيانيان به‌خشى، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌بير ده‌هێنينه‌وه كه به‌و په‌تايه گيانيان له ده‌ست دا. هاوخه‌مى خێزان و كه‌سوكاريانم. هيواى سه‌لامه‌تى و زووچاكبوونه‌وه بۆ هه‌موو تووشبووان ده‌خوازم. سوپاس و ده‌ستخۆشى بۆ پێشمه‌رگه و ئاسايش و زێره‌ڤانى و فرياكه‌وتن و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له جێبه‌جێكردنى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزيدا، هاوكار و پشتيوانن.
ئازيزان..
نه‌ورۆز جه‌ژنى پيرۆزى نه‌ته‌وه‌يى و هێماى سه‌ركه‌وتن و ژيانه‌وه و ئازاديى گه‌لى كورده. ساڵ و سه‌ره‌تايه‌كى نوێيه، وه‌ك هه‌ميشه ئومێد و هێز و ووره‌مان پێده‌به‌خشێت. با هه‌موومان له سه‌ره‌تاى نوێ‌دا به خۆماندا بچينه‌وه، سوود له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو وه‌رگرين و به‌خشنده و لێبوورده بين. با هه‌موومان به ئومێد و گه‌شبينييه‌وه بۆ ئاينده‌يه‌كى گه‌شتر بڕوانين. هه‌موو هێز و توانا‌مان يه‌كبخه‌ين، پێكه‌وه كار بكه‌ين، شان بده‌ينه به‌ر و سه‌ختييه‌كان تێپه‌ڕێنين.
سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوون، ژيان و گوزه‌رانێكى باشتر بۆ هاووڵاتييان، مسۆگه‌ركردنى مافه ده‌ستوورييه‌كانى گه‌لى كوردستان، يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييمان لێ ده‌خوازێت. ده‌بێ كۆتايى به ململانێ و ناكۆكييه‌كانى لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان بێت كه هه‌رگيز له زيان و لێكترازانى زياتر، هيچى ديكه‌ى بۆ كوردستان لێ به‌دينه‌هاتووه.
با هه‌موومان، با هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان له‌خۆ بوورده بين، بۆ ئاينده‌يه‌كى باشترى كوردستان پێكه‌وه كار بكه‌ين و ديموكراسى و ئازادى بپارێزين. هه‌ر له‌م پێناوه‌دا دواى جه‌ژن هه‌موو لايه‌نه‌كان بانگهێشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى هاوبه‌ش له سه‌رۆكايه‌تي هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م.
كوردستانييانى ئازيز..
بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵ و كێشه‌كانى عێراق به‌گشتى، دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هاوكار و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت، له‌پێناو سه‌قامگيرى و ئاشتى و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ ووڵات، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات. ده‌بێ هه‌مووان ئه‌وه باش بزانن كه چاره‌سه‌ري كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵ، كليلى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنى عێراقه.
ئێمه بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رێكى دوور له خۆسه‌پێنى ئاماده‌ين كه مافه ڕه‌واكانى گه‌ل و پێكهاته‌كانى عێراق، تايبه‌تمه‌ندى و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان مسۆگه‌ر بكات، سيسته‌مى فيدراڵى و پره‌نسيپ و بنه‌ماكانى هاوبه‌شى و سازان و هاوسه‌نگي ڕاسته‌قينه بپارێزێت. داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ين، پشتيوان و هاوكار بن له چاره‌سه‌ره‌كردنى كێشه‌كانى عێراق.
هه‌ر له‌م ياده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى و لانه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن له ناوچه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه. له كاركردن و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌ها و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، په‌ره به په‌يوه‌ندى و هاريكارى و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ووڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان ده‌دات. به هه‌موو توانايه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ جيهان ڕووبه‌ڕووى تيرۆر و تووندڕه‌وى ده‌بينه‌وه.
هه‌ر له‌و بۆنه‌يه‌دا داوا له هاووڵاتيانى ئازيز ده‌كه‌م له گه‌شت و سه‌يراندا هه‌موو ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى و ياساكانى هاتوچۆ به ته‌واوه‌تى ڕه‌چاو بكه‌ن و خۆيان و سروشتى جوانى كوردستان بپارێزن. خواى مه‌زن كوردستان و كوردستانييان بپارێزێت. جه‌ژنى نه‌ورۆز له هه‌مووتان پيرۆز بێت، هيوادارم هه‌موومان جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوو له كه‌ش و دۆخێكى باشتردا بكه‌ينه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/3/20
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە