نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رکۆماری ئه‌رمه‌نێستان کۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رکۆماری ئه‌رمه‌نێستان کۆبووه‌وه
نیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه ٢٠٢٤/٢/٢٩ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ڤاهاگن خاچاتووریان سه‌رۆکی ئه‌رمه‌نێستان کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیرانی په‌یوه‌ندیداری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوون، په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌رمه‌نێستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا تاوتوێ کران و ده‌رباره‌ی دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ڕه‌وشی پێکهاته‌کان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا باسیان له ده‌رفه‌ته‌کانی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌رمه‌نێستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد له بواری بازرگانی، وه‌به‌رهێنان، که‌رتی تایبه‌ت، پزیشکی و گه‌شتیاریدا. له‌مباره‌یه‌وه تیشکیان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تی گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی ئاسمانی نێوان ئه‌رمه‌نستان و عێراق به هه‌رێمی کوردستانه‌وه.
سه‌رۆکی ئه‌رمه‌نێستان دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق کۆبووه‌وه، به‌یانیی ئه‌مڕۆش گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا.
ئەم بابەتە 11657 جار خوێندراوەتەوە