نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا کۆبووەوە

پەیامی کورد  ...  نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا کۆبووەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی نوێی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان د. یان برایم لە هەولێر کۆبووەوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێکی دەربارەی ئەم کۆبوونەوەیە ڕاگەیاند.

به پێی ئه م ڕاگەێندراوه ، نێچیرڤان بارزانی سه ڕۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند که پشتیوانی تەواوی د. یان برایم ڕادەگەێنن .

نێچیرڤان بارزانی هەروەها ڕایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ فەڕەنسا پتەوتر بکات.

د. یان برایم خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو ئەرکە دەربڕی و باسی لە هاوکاری نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا کرد لە بوارە جیاوازەکاندا.

د. یان برایم ڕایگەیاند کە بڕیاریداوە دۆستایەتی و هاوکاری نێوان هەردوو هاوپەیمانەکە بەرەوپێش ببات.

لەلایەکی دیکەوە هەردوولا لە میانەی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە کرد.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە