نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێكی ئەمریكی كۆبووه‌وه‌

پەیامی کورد   ...  نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێكی ئەمریكی كۆبووه‌وه‌

چوارشەممە 11/10/2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە، میكانیزمی چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی جەختی كردەوە كە چارەسەری بنەڕەتی كێشەكانی عێراق بە گشتی و سەقامگیری سیاسی و ئابووری عێراق، چەسپاندن و جێبەجێكردنی درووستی سیستەمی فیدراڵییه‌ و شاندی میوانیش هاوڕای به‌ڕێزیان بوو.

شاندی میوان پشتگری خۆیان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەموو ڕوویەكەوە بەتایبەت لە چارەسەری كێشە سیاسی و ئابوورییه‌كانی نێوان هەردوولا و هاندانی وەبەرهێنەرانی ئەمریكی تا لە عێراق و هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن، دووپات كردەوە.

پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە