نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کیتی ئه‌ورووپا بۆ ناوچه‌ی که‌ندئاو کۆبووەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کیتی ئه‌ورووپا بۆ ناوچه‌ی که‌ندئاو کۆبووەوە
لە چوارچێوەی كار و چالاكییه‌كاندا له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئانتالیا پاشنیوه‌ڕۆى شه‌ممه 2025/4/12 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ لویجی دی مایۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کیتی ئه‌ورووپا بۆ ناوچه‌ی که‌ندئاو، کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به پەیوەندییەکانی هه‌رێمی کوردستان و یه‌کیتی ئه‌ورووپا و پته‌وكردنى هاوکاری هاوبه‌ش له بواره جیاكاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها پێشهاته ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر عێراق و کوردستان و ناوچه‌ی که‌نداو، تاوتوێ کرد.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرینگی پاراستنى ئارامى و سه‌قامیگرى له ناوچه‌كه‌دا له ڕێگه‌ى بره‌ودان به زمانى لێكگه‌ییشتن و گفتوگۆى ئاشتییانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرژییه‌كان و دوورخستنه‌وەى ناوچه‌كه له ئاڵۆزی زیاتر. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه باس له ئاماده‌یى و ڕۆڵى یه‌كیتی ئه‌ورووپا كرا.
ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە