نێچیرڤان بارزانی : هەموو رێکارێکی یاسایی و دەستووری دەگرنە بەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

پەیامی کورد   ...  نێچیرڤان بارزانی : هەموو رێکارێکی یاسایی و دەستووری دەگرنە بەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆک و جێگرانی دادگاکانی پێداچوونەوەی هەرێم رایگەیاند، هەموو رێکارێکی یاسایی و دەستووری دەگرنە بەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ ‌سێشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگران و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆبووەوە‌.

پرسی دواكه‌وتنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالی عێراق سه‌باره‌ت به‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان خرانە بەر باس
ئاماژە بەوەشکراوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كە وەزیری دادی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادە بوو، پرسی دواكه‌وتنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالی عێراق سه‌باره‌ت به‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ڕه‌هه‌نده‌ ده‌ستووری و یاساییه‌كان و ئەگەر و لێكەوتەكانی، خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
هه‌موو ڕێكارێكی ده‌ستووری و یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
لای خۆیەوە نێچیرڤان بازرانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌موو ڕێكارێكی ده‌ستووری و یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، لەمبارەیەشەوە ڕا و سەرنجی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌ به‌هه‌ند و جێی بایه‌خ وه‌رده‌گیرێت و كاری جیددیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.


ئەم بابەتە 12065 جار خوێندراوەتەوە