نێچیرڤان بارزانی و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆبوونه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆبوونه‌وه
پاشنیوه‌ڕۆی چواشه‌ممه 2025/4/16 لە سلێمانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو ڤیکتۆریا تایلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هەولێر - بەغدا و به‌رده‌وامی گفتوگۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانیان، تاوتوێ کرد.
لە ته‌وه‌رێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، تیشکیان خسته سەر دۆخی ناوچه‌که و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و کوردستان، له‌مباره‌یه‌وه هەردوولا جه‌ختیان له گرینگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کرده‌وه.
چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە