نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له كۆمه‌ڵێك گه‌نجى داهێنه‌ر دەكات
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له كۆمه‌ڵێك گه‌نجى داهێنه‌ر دەكات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2022/5/19 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ژماره‌یه‌ك له‌و گه‌نجانه كرد كه خۆبه‌خشانه كاریان كردووه و توانیویانه سه‌ركه‌وتووانه زمانى كوردى (شێوه‌زارى سۆرانى) بۆ سه‌ر خزمه‌تگوزاریى وه‌رگێڕانى گووگڵ (Google Translate) زیاد بكه‌ن.
له دیداره‌كه‌دا چۆنیه‌تی ده‌ركه‌وتنى بیرۆكه‌ى زیادكردنى زمانى كوردى بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ى گووگڵ و قۆناغ و هه‌نگاوه‌كانى كارتێداكردنى و كێشه و سه‌ختییه‌كانى به‌رده‌مى، تا گه‌یشتنى به ئه‌نجام و فه‌راهه‌م بوونى بۆ به‌كارهێنان و سوودلێوه‌رگرتن، له‌لایه‌ن به‌شدارانه‌وه خرایه‌وه ڕوو. هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ى پلان و به‌رنامه‌كانیان بۆ داهاتووى خزمه‌تگوزارییه‌كه و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى به ده‌نگ و گه‌ڕانى وێنه‌یى و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا تهكنهڵۆژیانهى به‌رهه‌مه‌كانیان له كوردستان ده‌فرۆشرێن، بۆ ئه‌وه‌ى سۆفتوێرى كوردى بۆ ئامێره‌كانیان زیاد بكه‌ن، باس كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌و ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌یه‌ى بۆ زمانى كوردى به ده‌ست هاتووه، به گه‌رمى ده‌ستخۆشى له‌و گه‌نجانه‌ى ئاماده‌ى دیداره‌كه بوون و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كرد كه له كوردستان یان له هه‌ر شوێنێكى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن، بۆ ئه‌م پرۆهژهیه و پێشتریش بۆ زیادكردنى شێوه‌زارى كرمانجى و هه‌موو ئه‌و خزمه‌ته‌ى له‌م بواره‌دا وه‌ك دروستكردنى كیبۆرد و فۆنته كوردییه‌كان، ڕه‌نج و ماندووبوونیان كێشاوه و كار و به‌رهه‌م و ئه‌نجامى هه‌وڵه‌كانى هه‌موویانى به مایه‌ى ستایش و ڕێز و پێ‌زانین و خزمه‌ت به زمان و كولتوورى كوردى له قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌موو پشتیوانییه‌كى بۆ كار و پرۆژه‌كانى ئه‌م گرووپه گه‌نجه خۆبه‌خشانه و هه‌موو ئه‌وانه دووپات كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێ له بواره‌كانى ئایتى و ته‌كنه‌لۆژیادا بۆ بره‌ودان به زمانى شرینى كوردى، خزمه‌ت بكه‌ن. هه‌روه‌ها داواى لێ‌كردن كه پێكه‌وه وه‌ك تیم بمێننه‌وه و هاوكار و یارمه‌تیده‌ر و پشتیوانى یه‌كتر بن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كار و داهێنان و خزمه‌تى باشتر له‌م بواره‌دا بكه‌ن. لاى خۆیانه‌وه ئه‌وانیش وێڕاى خۆشحاڵى، سوپاس و پێزانینیان بۆ پێشوازى و پشتگیریى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە