نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانی کرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانی کرد
ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه ٢٠٢٠/١١/١٠ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له شێخ نه‌هرۆ محه‌مه‌د عه‌بدلکه‌ریم که‌سنه‌زانی، ڕێبه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری که‌سنه‌زانی و شاندێکی یاوه‌رێکی کرد.
له دیدارێکدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، دووباره پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ موحه‌مه‌د عه‌بدۆلکه‌ریم که‌سنه‌زانی باوکیان و ڕابه‌ری پێشووی ته‌ریقه‌تی قادری که‌سنه‌زانی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان و مریدان و په‌یڕه‌وانی ته‌ریقه‌ت ده‌ربڕی.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها باسی له ڕۆڵی گرینگی سۆفیگه‌ری له میانڕه‌وی و ناتووندووتیژی و دوورکه‌وتنه‌وه له ده‌مارگیری و تووندڕه‌ویی ئایینی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و یه‌کترقبووڵکردن کرد و له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به ئه‌رکی قورسی جه‌نابی شێخ و ته‌ریقه‌ت دا و ڕێز و پێزانینی بۆ پێگه و ڕۆڵی شێخ و ته‌ریقه‌ت دووپات کرده‌وه.
لای خۆیه‌وه شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانی، وێڕای دووپاتکردنه‌وه‌ی خۆشحاڵی خۆیان بۆ دیداری به‌ڕێزیان، ئاماژه‌ی به نیاز و ئاماده‌کارییه‌کان بۆ سازکردنی کۆنفرانسێک له‌باره‌ی سۆفیگه‌رییه‌وه دا که تیایدا جه‌خت له په‌یامی نه‌رم و میانڕه‌وی و ناتووندوتیژی بکرێته‌وه و له هه‌موو شوێنێکه‌وه میوانی بۆ بانگهێشت بکرێت، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانییش هه‌موو پشتگیری و هاوکارییه‌کی خۆیان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی بۆ نیشان دا.
له دیداره‌که‌دا د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی ئاماده بوو.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە