نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا کرد

پەیامی کورد   ... نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا کرد

چوارشەممە 11/10/2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ماڤریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پرسی بوودجە و كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا و دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی چارەسەركردنیان، خرانە بەر باس.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا بە ڕێگەی دیالۆگ و بەپێی دەستووری عێراقی فیدراڵ چارەسەر بكرێن و جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی و گرینگی یەكڕیزی لایەنە سیاسییەكانی هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه‌.

تاوتوێ كردنی پەیوەندییەكانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و كار و چالاكییەكانی باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا بەتایبەت لە بواری شوێنەوارناسیدا و چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە