نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە
كریسمس، جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیسا “سڵاوى خواى لێ بێت” له ته‌واوى كریستیانان له كوردستان، عێراق و جیهان به‌گشتى پیرۆز ده‌كه‌م. هیواى جه‌ژن و پشوویه‌كى ئارام و كاتێكى خۆشیان بۆ ده‌خوازم.
له‌م یاده‌دا، جه‌خت له كولتوور و به‌ها باڵاكانى گه‌لى كوردستان له پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و یه‌كترقبووڵكردن ده‌كه‌ینه‌وه. هاووڵاتیانی كریستیان و هه‌موو پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه كوردستان وه‌ك هه‌میشه وو‌ڵاتى هه‌موومان پێكه‌وه ده‌بێت.
گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه پێكه‌وه قوربانییان داوه، خه‌باتیان كردووه و ڕه‌نجیان كێشاوه بۆ ئه‌وه‌ى به ئازادى بژین. هه‌موومان ته‌با و پێكه‌وه ئاڵنگارى و قه‌یرانه‌كان تێده‌په‌ڕێنین و له‌پێناو داهاتوویه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان، خزمه‌ت به گه‌ل و ووڵات ده‌كه‌ین.
كریسمس له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/12/24
ئەم بابەتە 12005 جار خوێندراوەتەوە