نێچێرڤان بارزانی " سەرۆکی هەرێمی کوردستان " پەیامێک بە بۆنەی کۆچی دوایی سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى كارگێڕی گشتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... نێچێرڤان بارزانی " سەرۆکی هەرێمی کوردستان " پەیامێک بە بۆنەی کۆچی دوایی سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى كارگێڕی گشتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان ڕادەگەێنێت
نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ڕه‌هبه‌ر محیه‌دین ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكی سەرەخۆشی بۆ خانەوادەی ڕه‌هبه‌ر محیه‌دین دەنێرێت و رایدەگەیێنێت، له ته‌مه‌نێكى گه‌نجیدا كۆچى دوایى كرد و خه‌مبارى كردین.
ده‌قی په‌یامی سه‌ره‌خۆشی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
زۆر به‌داخه‌وه بۆ كۆچى ناواده‌ى خوالێخۆشبوو ڕه‌هبه‌ر محیه‌دین محه‌مه‌د‌ئه‌مین، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى كارگێڕی گشتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان كه له ته‌مه‌نێكى گه‌نجیدا كۆچى دوایى كرد و خه‌مبارى كردین. له‌م كۆسته خه‌مناكه‌ى خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یاندا، پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوسۆزى و هاوده‌ردیى قووڵم ئاراسته‌ى خۆیان و كه‌سوكار و هاوكاران و دۆست و هاوڕێیانى ده‌كه‌م. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و ئارامى به خێزان و كه‌سوكارى و هه‌مووان ببه‌خشێت.
كاكه ڕه‌هبه‌ر به ڕاستى نموونه‌ى فه‌رمانبه‌رێكى پاك و دڵسۆز و كارزان و پیشه‌یى و خه‌مخۆرى كار و خزمه‌ت بوو، هه‌رگیز له خزمه‌تكردن ماندوو نه‌ده‌بوو، هه‌ر بۆیه مایه‌ى ڕێز و خۆشه‌ویستى و پێزانینى هه‌موو هاوكاران و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى بوو. له میانى ساڵانى خزمه‌تیدا، نموونه‌یه‌كى جوانى مرۆڤێكى نه‌رم، ئارام، له‌سه‌رخۆ، خزمه‌تكار و له‌خۆبورده‌ى پێشكه‌ش كرد. دڵنیام یاد و یادگارییان، بۆ هه‌میشه لاى ئێمه و هاوكارانى به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه.
گیانى شاد و یادى هه‌میشه به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/2/6
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە