نەتەوەیەکگرتووەکان : بەپەلە و بە بێ هیچ مەرجێک ڕووسیا دەبێ لە کریمەی ئۆکراین بچێتە دەرەوە

پەیامی کورد     ...    نەتەوەیەکگرتووەکان : بەپەلە و بە بێ هیچ مەرجێک ڕووسیا دەبێ لە کریمەی ئۆکراین بچێتە دەرەوە

کۆڕی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە ١٨ی دیسەمبەر بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک داوای لە ڕووسیا کرد بە شێوەیەکی تەواو و لە زووترین کاتدا بە بێ هیچ مەرجێک کریمەی ئۆکراین جێبهێڵێت.

ئەو بڕیارنامەیە داوا لە ڕووسیە دەکات کۆتایی بە داگیرکردنی کاتی بەشێک لە ئۆکراین بێنێت کە ساڵی ٢٠١٤ وەک بەشێک لە خاکی خۆی لێکردبوو.

لە بڕیارنامەکەدا ڕووسیا وەک هێزێک داگیرکەر ناوی هاتووە.

ئەم بڕیارنامەیە دەشێ جێبەجێ نەکرێت بەڵام بەهۆی ئەوەی لانیکەم ٤٠ ووڵاتی وەک ئەمریکا، فەڕەنسا، ئالمانیا ، بەریتانیا، کانادا، ئوستراڵیا، تورکیا و ووڵاتانی بالتیک پێشنیاریان کردووە، گرینگیەکی تایبەتی هەیە.

لەو بڕیارنامەیەدا ڕووسیا بە گواستنەوەی کەرستە و سیستەمی سەربازی پێشکەوتوو و بەتایبەت فرۆکەی هەڵگری مووشەک و بۆمبی ئەتۆمی بۆ خاکی ئۆکراین تۆمەتبار کراوە کە دەبێتە هۆی زیاتر ناسەقامگیرکردنی دوورگەی کریمە.

نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو بڕیارنامەی بە سیاسی ناوزەد کردووە و گووتویەتی خەڵکی کریمە پێشتر لە ڕاپرسیەکدا سەبارەت بە داهاتوویان خۆیان بڕیاریان داوە.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە