نەتەوەیەکگرتووەکان : داعش ی خوراسان لە هەموو ویلایەتەکانی ئەفغانستان بڵاوەیان کردووە و ئەگەری ڕوودانی کارەساتی مرۆیی هەیە
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان : داعش ی خوراسان لە هەموو ویلایەتەکانی ئەفغانستان بوونیان هەیە .
نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەفغانستان دوێنێ چوارشەممە بە خستنەڕووی ڕاپۆرتێک بە شەورای ئەمنییەت ڕایگەیاند چەکدارانی داعش ی خوراسان تا ڕادەیەکی زۆر لە هەموو ٣٤ ویلایەتەکانی ئەفغانستان دا بڵاو بوونەتەوە و تاڵیبان نەیتوانیوە پس بەم گرووپە بگرێت . ئەم بەرپرسە دیپلۆماتیکە سەبارەت بە ڕوودانی کارەساتی مرۆیی لە ئەفغانستان هۆشداری دا .
دێبۆڕا لیۆنز نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا سەبارەت بە ڕێکارگەلی سەرووی قەزایی تاڵیبان ەل بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعش ی خوراسان هۆشداری دا و رایگەیاند ئیمارەتی ئیسلامی تاوانبارانی هاوکاری لەگەڵ داعش دا بە بێ هیچ بەڕێوەبردنی دادگایەکی دەست بەسەر و لە سێدارەیان دەدەن . لیۆنز داواکاری گرینگییەکی زیاتری کۆمەلگای جیهانی بەرامبەر بە کێشەیە بوو .
لیۆنز هەروەها ووتی تاڵیبان لە حالێکدا کە بە تووندی هەوڵ دەدات خۆی وەکوو دەوڵەتێکی جێگای باوەڕ ناسێندراو نیشان بدات ئێمە ڕاپۆرتگەلێکی بێ هەژمارمان لە سەر دەست بەسەر کردن و لە سێدارەدانی نایاسایی و بێ مەحکەمەی هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی پێشوو مان بە دەست دەگات .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە