نەتەوەیەکگرتووەکان داوای دەرخستنی مەواددی تەقەمەنی لە حەدیدەی یەمەن ە
پەیامی کورد ... نەتەوەیەکگرتووەکان داوای دەرخستنی مەواددی تەقەمەنی لە حەدیدەی یەمەن ە .
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە لایەنەکانی دەرگیر لە یەمەن دەکات تاکوو مەواددی نەتەقێندراو لە پارێزگای حەدیدە دەربخەن بۆ پاراستنی گیانی منداڵان .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای دەرخستنی مەواددی تەقەمەنی لە حەدیدەی یەمەن ە .
نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە لایەنەکانی دەرگیر لە یەمەن دەکات تاکوو مەواددی نەتەقێندراو لە پارێزگای حەدیدە دەربخەن بە پێی ئەو ڕێکەوتننامەیەی سوید کە هەر دوو لایەن کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٨ لە دوای کوژرانی منداڵێک لە تەقینەوەیەکدا بە دەست هاتووە لە ناو ببەن .
لە بەیاننامەی دەرکراودا لە لایەن شاندی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بۆ پاڵپشتی لە ڕێکەوتننامەی حەدیدە هاتووە : ڕاپۆرت دراوە کە لە تەقینەوەکەی شەوی ڕابردوودا لە ناوچەی المراوە لە حەدیدە ٣ منداڵ کوژران و ٢ی دیکەش و لەگەڵ ژنێک بریندار بوونە .
ئەم بەیاننامەیە هەروەها ڕایگەیاند بە پێی ڕاپۆرتەکان ، تەقینەوەکە بە هۆی مەواددی نەتەقێندراوەوە ڕوویداوە .
شاندی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پاڵپشتی لە ڕێکەوتننامەکەی حەدیدە ئامادەیی خۆی بۆ پاڵپشتی لە ناوبردنی پاشماوەکانی شەڕ لە یەمەن ڕاگەیاند .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە