نەتەوەیەکگرتووەکان داوای کۆتایهێنان بە قەیرانی سووریا دەکات

پەیامی کورد     ...   نەتەوەیەکگرتووەکان داوای کۆتایهێنان بە قەیرانی سووریا دەکات

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کار بۆ چارەسەری سیاسی لە سووریا بکەن و کۆتایی بە قەیرانی ئەو ووڵاتە بهێنن.

بەپێی ڕاگەێندراوێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماڵپەری فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گۆترێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە کار بۆ چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سووریا بکەن.

سکرتێرەی ڕیکخراوەکە ڕایگەیاند پێویستە شەڕی سووریا بوەستێنرێت و ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگیرێت داواشی لەهەموو لایەک کرد بچنە ناو چارەسەری سیاسی بەسەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.

گوترێس ڕاشیگەیاند: لە ماوەی ١١ ساڵی شەڕەکەدا زیانی زۆر و ملیۆنەها سوری کۆچیان کردووە، بەڵام نابێت هێشتا نائومێد بین و دەبێت چارەسەرێکی سیاسی بەپێی بڕیاری ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ قەیرانی سووریا دیاری بکرێت.
 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە