نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە قات و قڕی لە کۆریای باکوور هۆشداری دەدات
ڕێپۆرتەری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە مەترسی قات و قڕی لە کۆریای باکوور هۆشداری دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئیلنا " تۆماس ئاخیا کێنتانا " ڕێپۆرتەری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری داوە کە گرووپگەلێک ؛ لە خەڵکی کۆریایی باکوور هاوکات لەگەڵ خراپبوونی دۆخی ئابووری بە هۆی ئاڵۆزی کۆرۆناوە لە بەرامبەر مەترسی قات و قڕی دان .
ڕێپۆرتەری نەتەوەیەکگرتووەکان داواکاری کەمبوونەوەی گەمارۆگەلی ئەتۆمی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دژی کۆریای باکوور ە .
ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە خەڵکی ئاسایی کۆریای باکوور هەر ڕۆژ بۆ دەستەبەرکردنی ژیانی خۆی لەگەل کێشە و گرفت دەست و پەنجە نەرم دەکات ، جەختی کردەوە کە خراپی دۆخی مرۆڤدۆستانە لەوانەیە ببێتە کێشەیەکی تەواو مەترسی .
ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی کردەوە : " دەبێ سنوورەکان و بەربەستەکان لە دژی ئەم ووڵاتە کەم بکرێتەوە تاکوو پارێزگاری لە شکێنەرترین چینی کۆمەڵگا بکرێت .
ئەو هەروەها ووتی : " منداڵان و کەسانی بەتەمەن بە شێوەی تایبەت لە بەرامبەر مەترسی برسیەتین . گەمارۆگەلی سەپێندراو لە لایەن شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێ لە ئەگەری پێویست بۆ ئاسانکردنی هاوکاری و یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان و ڕزگارکەر پێداچوونەوە بکرێت و کەم بکرێتەوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە