نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆتایی هاتنی پاشەکەوتی دانەوێڵە و گەنمە شامی لە ساڵی ٢٠٢٣ هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆتایی هاتنی پاشەکەوتی دانەوێڵە و گەنمە شامی لە ساڵی ٢٠٢٣ هۆشداری دەدات
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دا کەمبوونی خۆراک بە هۆی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین بەم واتایە دەبێت کە پاشەکەوتی دانەوێڵە و گەنمە شامی لە ساڵی ٢٠٢٣ کۆتایی پێدێت .
گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئۆکراین لە دەمێکی نادیار دا لە هەر ووڵاتێک لە جیهان کاریگەری دەبێت بەڵام لە هەندێک لە وولاتان زیاتر لەوانی دیکە پێویستیان بە هاوردەکردنی خۆراک هەیە و لەگەڵ مەترسی کەمبوونی کارەساتباری خۆراک بەرەوڕوون .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ٢٨٪ ی گەنمی جیهان لە ئۆکراین لە ژێر ئاگری شەڕدایە . ڕووسیا و ئۆکراین کە لە سەڕی یەکتردان بە ڕیزبەند یەکەمین و پێنجەمین هەناردەکاری گەورەی گەنمی جیهانن و بە شێوەی گشتی ٢٨٪ ی گەنمی جیهان دەستەبەر دەکەن .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە