نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە " کۆیلایەتی و بەدیل گیراوی نوێ " زەنگی مەترسی لێدا

پەیامی کورد   ...  نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە " کۆیلایەتی و بەدیل گیراوی نوێ " زەنگی مەترسی لێدا

ڕاپۆرتێکی نوێ کە لە لایەن دوو ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ەوە بڵاو کرایەوە ، نیشان دەدات ، ژمارەی ئەو کەسانەی کە کۆیلایەتی و بەدیل گیراوی نوێیان تاقی دەکەنەوە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا ١٠ میلیۆن کەس زیادی کردووە و لە نێوان ئەواندا گرووپی ژنان و منداڵان " بە شێوەیەکی خراپ زەرەر و زیان " پێگەیشتوون .

بە پێی ئەم لێکۆڵینەوەیە کە ڕۆژی دووشەممە بڵاو کرایەوە ، هەڵسەنگێندرا کە لە ساڵی ٢٠٢١ ، ٥٠ میلیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهان کەوتوونەتە داوی کۆیلایەتی و بەدیلگیراوییەوە کە لەم نێوەندەدا ٢٨ میلیۆن کەس قوربانی کاری زۆرەملی و ٢٢ میلیۆن قوربانی هاوسەرگیری زۆرەملی بوونە ..


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە