نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی سەبارەت بە بڕیارەکەی لەندەن بۆ زیادکردنی چەکگەلی ئەتۆمی ڕاگەیاند

پەیامی کورد      ...    نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی سەبارەت بە بڕیارەکەی لەندەن بۆ زیادکردنی چەکگەلی ئەتۆمی ڕاگەیاند .

نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانە سەبارەت بە بڕیارەکەی لەندەن بۆ زیادکردنی چەکگەلی ئەتۆمی ، لەبەر ئەوەی کە لەوانەیە ببێتە هۆکاری ناسەقامگیر بوونی جیهان .

بە پێی ڕاپۆرتێک ستێفان دیۆژاریک ، نوێنەری فەرمی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەمبارەیەوە هەندێک شت ڕووندەکاتەوە .

ماوەیەک پێش ئێستا دەوڵەتی بەریتانیا ستراتیژی سیاسەتی دەرەوە و بەرگری خۆی بڵاو کردەوە و دەربارەی زایدکردنی بێ وێنەی تێچووەکان لە کۆمەڵەی پیشەسازی بەرگری و پیلانگەلی زیادکردنی کڵاوەگەلی ئەتۆمی تا ڕێژەی ٢٦٠ دانەیە . لە ساڵانی ٢٠١٠ لەندەن پەیمانی دا کە تاکوو سەرەتاکانی ٢٠٢٠ ژمارەی ئەم کڵاوانە لە ٢٢٥ دانەوە بۆ ١٨٠ کەم بکاتەوە .

بە ووتەی دیۆژاریک زیادکردنی تەقەمەنی و کەلو پەلی ئەتۆمی لەلایەن بەریتانیاوە " لەگەڵ ئەرکەکانی ئەوان لە چوارچێوەی ماددەی ٦ ی ڕێکەوتننامەی بەربەست بۆ پەرەپێدانی چەکگەلی ئەتۆمی یەک ناگرێتەوە و دەتوانێ کاریگەری خراپ لە سەر سەقامگیری جیهانی و هەوڵدان بۆ پاککردنەوەی جیهان لە چەکگەلی ئەتۆمی هەبێت .

ئەو هەروەها ئاماژەی کردووە کە مەترسییەکانی چەکگەلی ئەتۆمی لە کاتی شەڕی سارد ەوە لە سەرەوەیە و لە حاڵێکدا کە سەرمایەگوزاری لە بێ چەک کردن و کۆنترۆڵی چەک " باسترین ڕێگا بۆ زیادکردنی سەقامگیری و کەمکردنەوەی مەترسییە ئەتۆمییەکان ە ."


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە