نەتەوە یەکگرتووەکان : داعش چەکی بیۆلۆژیکی لە دژی زیندانیان عێراق بەکارهێناوە
پەیامی کورد ... نەتەوە یەکگرتووەکان : داعش چەکی بیۆلۆژیکی لە دژی زیندانیان عێراق بەکارهێناوە
بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر تاوانەکانی ڕێکخراوی داعش لە عێراق و سووریا ئاشكرای دەکات کە ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستییە چەکی بیۆلۆژیکی لە دژی دەستبەسەرکراوانی عێراق بەکارهێناوە و تاوانی جەنگ و جێنۆسایدی بەرامبەر یەزدییەکان ئەنجامداوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، تا ئێستا ڕووفاتی ٨٧٥ قوربانی یەزدی لە چوارچێوەی ١١ گۆڕی بەکۆمەڵ دا دۆزراونەتەوە لەگەڵ چوار بنکەی لەسێدارەدان کە دوابەدوای هێرش بۆسەر زیندانی بادووش لە نەینەوائەنجام دراوە هەربۆیە دووپاتیدەکاتەوە کە ئەو تاوانانە دژ بە ئێزدیەکان بەرزکرایەوە بۆ تاوانی جەنگ و جینۆساید.
لەگەڵ ئەوەشدا دەرکەوتووە کە چەکی بیۆلۆژیکی لەسەر ئەو کەسانە تاقیکردووەتەوە کە دەستگیری کردوون، لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٦دا چەکی کیمیاوی دژ بە هاووڵاتیانی مەدەنی بەکارهێناوە.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە