نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن لە لایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی یەوە لەم شوێنە بۆنیات دەنرێت
پەیامی کورد ... نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن لە لایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی یەوە لەم شوێنە بۆنیات دەنرێت
بەڕێوبەری ناحیەی خەلیفان رایگەیاند، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە سنووری شارەدێی خەلیفان نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن بونیات دەنێت، کە بە تەواوبوونی، خزمەتێکی گرینگ لە کەرتی تەندرووستی بە ھاووڵاتیان و نەخۆش دەگەیەنێت.
مەغدید مەعرووف، بەڕێوبەری ناحیەی خەلیفان رایگەیاند: "خۆشبەختانە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پڕۆژەی نەخۆشخانەیەک لە سەنتەری ناحیەی خەلیفان جێبەجێ دەکرێت و بڕیار وایە لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو بکرێت، ھەفتەی رابردووش وەزیری تەندرووستی سەردانی ناوچەکەی کرد و ھەروەھا ھەموو پێداوستییەکانی پەیوەست بە بواری تەندرووستی، بۆ نەخۆشخانەکە دابین دەکرێت".
ناوبراو ووتیشی، چەند پڕۆژەیەکی تر لە بوارەکانی ئاو و کارەبا و ڕێگاوبان لە داھاتوودا کاریان لەسەر دەکرێت بۆ خزمەتکردنی ھاونیشتیمانیان.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە