نەخۆشخانەیەکی گرینگ بۆ چارەسەرییەکانی مێشک  و شێرپەنجەی خوێن بۆنیاد دەنرێت

پەیامی کورد     ...    نەخۆشخانەیەکی گرینگ بۆ چارەسەرییەکانی مێشک  و شێرپەنجەی خوێن بۆنیاد دەنرێت

بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردی بناغە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەک دابنرێت و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆکیش دەڵێت، بۆ یەکەم جارە نەخۆشخانەیەکی لەو شێوەیە لەسەر ئاستی عێراق دەکرێتەوە.

د. ئەفراسیا مووسا، بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی دھۆک، ڕایگەیاند: "لە داهاتوویەکی نزیکدا بەردی بناغەی درووستکردنی نەخۆشخانەیەک بۆ چاندنی مێشک و شێرپەنجەی خوێن لە شاری دھۆک دادەنرێت، نزیکەی حەوت ملیار دینار عێراقی بۆ درووستکردنی تەرخان کراوە، نەخۆشخانەکە دەکەوێتە پشت نەخۆشخانەی ھیڤی لە سەنتەری شاری دھۆک."

د. ئەفراسیا مووسا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "نەخۆشخانەکە کاریگەری خۆی دەبێت، چوونکە لەسەر ئاستی عێراق بۆ جاری یەکەمە نەخۆشخانەیەک بۆ چاندنی ئێسکی مێشک دەکرێتەوە، پێشتر نەخۆشخانەی وا نەبووە لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان، لەبەر ئەوە کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی وەھا گرینگ ھەنگاوێکی دیکەیە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی کوردستان و بەتایبەتی پارێزگای دھۆک."


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە